گۆتزە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی پشت راست دەکاتەوە

0
ماریۆ گۆتزە

ماریۆ گۆتزە

یاریگا
ماریۆ گۆتزە, یاریسازی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا نایشارێتەوە لە چەند رۆژی رابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، قسەی لەگەڵ راھێنەری وەرزی داھاتووی یانەکەی کردووە.

دوای ئەوەی لە ئەڵمانیا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە, کە گۆتزە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسی لە داھاتووی خۆی کردووە, لەگەڵ کارلۆ ئانچێلۆتی راھێنەری ئیتاڵی داھاتووی یانەکەی, تورەیی خۆی درکاند و گوتی” ئەو کاتەی من قسەم لەگەڵ ئانچێلۆتی کرد, ھیچ کەسێک ئاگادار و گوێبیستی قسەکانم نەبووە, تەنھا چەند کەسێک نەبێت, بۆیە بەداخەوەم بۆ بڵاوکردنەوەی ئەو ھەواڵەم.

کارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی, لە ماوەی رابردوو رایگەیاندبوو، باشتروایە گۆتزە ریزەکانی بایرن جێبێلێت, بە ھۆی ئەوەی ھیچ پێگەیەکی لە پلانەکانی ئەو نیە, بۆیەش ئەو یاریزانە خۆی پەیوەندی بەو راھێنەر کردووە و ویستویەتی داھاتووی خۆی بزانێت, ھەرچەند وەک خۆی دەلێت, ھیچ ئاگاداری داھاتووی نیە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply