دوایین زانیاری لەسەر پێکانەکەی رۆنالدۆ

0
کریستیانۆ رۆنالدۆ

کریستیانۆ رۆنالدۆ

یاریگا
کریستیانۆ رۆنالدۆ, گۆلکاری پۆرتوگالی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا, لە دوایین یاری یانەکەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیا, بە ھۆی پێکانەوە خولەکی ٤٥ بە ناچاری یاریگای جێھێشت.

رۆنالدۆ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی “as”ـی ئیسپانیا لەبارەی پێکانەکەی گووتی” ھاندەران نیگەرا نەبن, حاڵم باشە. پێکانەکەی یاریزانی پۆرتوگالی بووەتە جێگەی نیگەرانی ھاندەرانی ئەو یاریزانە, بەڵام دوای بڵاوکردنەوەی ئەو پەیامەی, کەمێک لە نیگەرانی ھاندەرەکانی کەمکردۆتەوە.

کریس پێکانەکەی لەکاتێکدایە, یانەکەی دوای پازدە رۆژی تر، پێویستە لە یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ رووبەرووی ئالەتیکۆ مەدرید ببێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply