زیدان بەشداری بە یاریزانێکی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ناکات

گاریت بەیل

گاریت بەیل

یاریگا
گاریت بەیل، یاریزانی وێلزی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پاش ئەوەی لە راهێنانەکانی دوێنێ یانەکەی بەبێ هیچ کێشەیەک بەشداری کرد، لەوانەیە بۆ یاتی سبەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیا بەشداری پێنەکرێت.

ئەمرۆ رۆژنامەی وەرزشی ” Marca” ی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، سەرەرای ەوەی بەیل لە راهێنانەکانی دوێنی بەبێ هیچ کێشەیەک بەشداریکردووە، بەڵام زینەدین زیدانی راهێنەر فەرەنسی شاهانەکان، دوو دلە لە بەشداریکردنی ئەو یاریزانە، چونکە نایەوێت ئەو یاریزانە بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ لەدەست بدات.

زیدان بە هۆی ئەوەی کە یاریزانی وێلزی ماوەیەکی کەمە لە پێکانەکەی گەراوەتەوە، نایەوێت بە هۆی یاری سبەی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ فشاری بکەوێتە سەر و بۆ یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگ تووشی کێشە ببێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر