فرانك دی بۆیر و ئه‌یاكس ده‌ستبه‌رداری یه‌كتر بوون

0
Frank de boer during the Dutch Eredivisie match between Ajax Amsterdam and N.E.C. Nijmegen at the Amsterdam Arena on march 13, 2016 in Amsterdam, the Netherlands(Photo by VI Images via Getty Images)

Frank de boer during the Dutch Eredivisie match between Ajax Amsterdam and N.E.C. Nijmegen at the Amsterdam Arena on march 13, 2016 in Amsterdam, the Netherlands(Photo by VI Images via Getty Images)

فرانك دی بۆیر دوای پێنج ساڵ و نیو راهێنه‌رایه‌تی كردنی یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مستردام ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوو.
گرێبه‌ستی ئه‌م راهێنه‌ره‌ 45 ساڵیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌یاكس له‌ ساڵی داهاتوو كۆتایی ده‌هات، به‌ڵام یانه‌كه‌ رایگه‌یاندووه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوانیان، دوای ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌ بردنه‌وه‌ی ناسناوی پێنجه‌می خولی هۆڵه‌ندی له‌ دوایین شه‌ش ساڵدا، كه‌ له‌هه‌فته‌ی رابردوو به‌ یه‌كسان بوونیان ناسناوه‌كه‌یان بۆ ئایندهۆڤنی ركابه‌رییان له‌ده‌ستدا.
میدیاكانی به‌ریتانیا ئه‌م راهێنه‌ره‌یان به‌ربژێر كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی داهاتوو راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن بكات له‌ پرێمه‌رلیگ، كه‌ له‌ ئێستادا رۆبێرتۆ مارتینێزی ئیسپانی سه‌ركردایه‌تیان ده‌كات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply