بەپەلە: بارسێلۆنا کۆتایی بە گواستنەوەی یاریزانێکی فەرەنسی ھێناوە

بارسێلۆنا

بارسێلۆنا

یاریگا
دوای ئەوەی لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو بڵاوکرایەوە, بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەیانەوێت حاتەم بن عەرفا, یاریزانی فەرەنسی یانەی نیسی ئەو وڵاتە بگوازنەوە ریزەکانیان, ئەمرۆ سەرۆکی ئەو یانەیە گواستنەوەی ئەو یاریزانەی ئاشکرا کرد.

سەرچاوەکانی فەرەنسا ئاشکرایان کردووە, سەرۆکی یانەی نیسی وڵاتەکەیان رایگەیاندووە، حاتەم وەرزی داھاتوو لە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا یاری دەکات, بۆیە دوای جامی فەرەنسا ئەو گواستنەوەیە بە فەرمی یەکلا دەکرێتەوە.

لویس ئێنریکێ, راھێنەری بارسێلۆنا پێشتر داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردبوو، ھەوڵ بۆ گواستنەوەی بن عەرفا بدەن, بەڵام سەرچاوەکان ھیچ گرنگیان بەم ھەواڵە نەدا و ئێستاش پێدەچێت کە ئەو پرۆژەیە کۆتایی پێھاتبێت.

حاتەم بن عەرفا

حاتەم بن عەرفا

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر