دوویاریزانی تۆپی پێ و گۆرەپان و مەیدان رکابەری یەکتری دەکەن

ھێكتۆر بێلێرین و یوسین بۆلت

ھێكتۆر بێلێرین و یوسین بۆلت

یاریگا
ھێکتۆر بێلێرین, بەرگریکای ئیسپانی یانەی ئارسێنالی ئینگڵتەرا, لە ماوەی رابردوو بە ھۆی خێراییەکەی بووەتە سەرنجی زۆرێک لە میدیاکانی جیھان.

بێلێرین پاش ئەوەی لە راکردنی ٤٠ مەتری ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار کرد, راگەیاند کە خێراییەکەی ئەو لە یوسین بۆلت, خێراترین یاریزانی جیھان زیاترە، ئەمەش بووە ھۆی کاردانەوەی راکەری جامایکی, بۆیە ئەو دوو یاریزانە لە چەند تویتێکدا بریاریاندا دوای ئۆلمپیادی ریۆ٢٠١٦ رکابەری یەکتر بکەن.

بەم ھۆیەوە کۆمپانیای پوما, سپۆنسەری ئەو راکردنە لە وڵاتی جامایکا دەکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر