بارسێلۆنا توانای یارێزانێکی بۆ گەرایەوە

0
جرێمی ماتیۆ

جرێمی ماتیۆ

یاریگا
جرێمی ماتیۆ, بەرگریکاری فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا پاش ئەوەی لە یاری دۆستانەی ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی, بەرامبەر روسیا تووشی بوو, ئێستا ئامادەیە بۆ یاریکردن.

پێگەی فەرمی یانەی بارسێلۆنا ئاشکرای کرد, ماتیۆ بەرگریکاری فەرەنسی یانەکەیان, دوای ٣٧ رۆژ تێپەربوون بەسەر نەشتەرگەرییەکەی, ئێستا دەتوانێت بگەرێتەوە یاریگاکان, بەم ھۆیەوە ناوبراو دەتوانێت لە سێ یاری داھاتووی یانەکەی بەشداری بکات.

لەلایەکی ترەوە گەرانەوەی تواناکانی ماتیۆ، ھەواڵێکی دلخۆشکەرە بۆ دیدیێ دێشماپی راھێنەری فەرەنسا, چونکە ماتیۆ یەکێکە لەو بەرگریکارانەی ئەو راھێنەرە پشتی پێ بەستووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply