بارسێلۆنا بن عەرفەی کردۆتە ئامانج

0
حاتەم بن عەرفە

حاتەم بن عەرفە

یاریگا
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بۆ زیاتر توکمە کردنی ریزەکانی یانەکەیان, بۆ وەرزی داھاتوو چەند یاریزانێکیان دەست نیشانکردووە, یەکێک لەو یاریزانانەش حاتەم بن عەرفەیە.

سەرچاوەکانی ئیسپانیا ئاشکرایان کردووە, بەرپرسانی بارسێلۆنا بۆ بەدەست ھێنانی تواناکانی بن عەرفە, دەیانەوێت دوای کۆتایی ھاتنی ئەم وەرزە, دەست بە گفتوگۆ کردن بکەن لەگەڵ یاریزانی فەرەنسی, بۆیە چاوەروان دەکرێت وەرزی داھاتوو ئەو یاریزانە لە لا لیگا یاری بکات.

بن عەرفە وەرزی ئەمساڵ توانی لەگەڵ یانەی نیس ئاستێکی باش نیشان بدات, بۆیە بێجگە لە بارسێلۆنا, چەند یانەیەکی تریش ھەوڵی گواستنەوەی بۆ دەدەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply