بەرپرسانی ئارسێنال شوێنگرەوەی ڤینگەریان دۆزییەوە

ئانتۆنیۆ گریزمان

ئانتۆنیۆ گریزمان

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ئارسێنالی ئینگڵتەرا، دەیانەوێ بۆ ەرزی داهاتوو کۆتایی بە کارەکانیان بێنن لەگەڵ ئارسێن ڤینگەر راهێنەری فەرەنسی یانەکەیان، بۆیە یەکێک لە پالێوراوانی شوێنگرەوەی، رۆنالد کۆمانی هۆلەندییە.

ئەمرۆ رۆژنامەی تایمزی بەریتانیا ئاشکرای کرد، تۆپ هاوێژەکان دوای چەندین ساڵ، گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی پێویستە گۆرانکاری لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکەیان بکرێت، هەربۆیە بیرییان لە هێنانی راهێنەرێکی نوێکردۆتەوە، یەکێک لەو راهێنەرانەش رۆنالد کۆمان، راهێنەری فەرەنسی یانەی ساوسامپتۆنی وڵاتەکەیانە، بە گوێرەی بۆچونەکان، ئەو راهێنەرە کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەکەی جێدێلێت.

لە ماوەی رابردوو هاندەرانی ئارسێنال بۆ دووبارە ئاشت بونەوە لەگەڵ ناسناوەکان، داوایان لە بەرپرسانی یانەکەیان کردووە راهێنەرێکی نوێ بگوازنەوە ریزەکانیان.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر