لیستەر سیتی یەکەم ئامانجی دیاری دەکات

سیمۆنێ زازا

سیمۆنێ زازا

یاریگا
بەرپرسانی یانەی لیستەر سیتی ئینگڵتەرا, لە ئێستاوە بۆ توکمە کردنی ریزەکانی یانەکەیان بۆ ورزی داھاتوو, چەند یاریزانێکیان دەست نیشانکردووە بگوازنەوە ریزەکانیان.

ئەمرۆ “Mediaset” ئاشکرای کردووە, بەرپرسانی لیستەر سیتی کە بەم دواییە پێش کۆتایی ھاتنی پریمەر لیک ناسناوی ئەم وەرزەیان مسۆگەر کردووە, لەسەر داوای کلاودیۆ رانیەری راھێنەری یانەکەیان, دەیانەوێت چەند یاریزانێک بگوازنەوە ریزەکانیان, یەکێک لەو یاریزانانەش سیمۆنێ زازا ھێرشبەری یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیایە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە, زازا دوای پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی خانمە پیرەکەوە, نەیتوانیوە خۆی لە پێکھاتەی سەرەکی بدۆزێتەوە, بۆیە بیری لەوە کردۆتەوە ریزەکانی ئەو یانەیە جێبێلێت.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply