رێژەیەکی بەرچاو لە ھاندەرانی مانچێستەر سیتی گەشتی ئیسپانیایان کردووە

مانچێستەر سیتی

مانچێستەر سیتی

یاریگا
ھاندەرانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا, بۆ پالپشتی و ھاندانی یانەکەیان, بەرەو وڵاتی ئیسپانیا گەشتیان کردووە.

رۆژنامەی ” as”ـی وەرزشی ئیسپانیا بڵاویکردەوە, نزیکەی 10 ھەزار لە ھاندەرانی ستیزن گەشتی ئیسپانیایان کردووە, ئەمە لە کاتێکدایە تەنھا ٣٩٠٠ بلیت بە ھاندەرانی ئەو یانەیە دەدرێت, بەڵام ئەوانی تر بە مەبەستی ئەوەی کاتێ یانەکەیان سەرکەوتن بەدەست دێنێت, ئەوا لە نزیکەوە بەشداری لە ئاھەنگی سەرکەوتنی یانەکەیان بکەن لە وڵاتی ئیسپانیا.

ئەمشەو لە یاری ھاتنەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ, ھەردوو یانەی ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی لەناو یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ رووبەرووی یەکتری دەبنەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply