کرۆتۆنی داوای یاریزانێکی پێرسپۆلیس دەکات

0
مەھدی تارەمی

مەھدی تارەمی

یاریگا
یانەی کرۆتۆنی ئیتاڵیا کە بەم دواییە سەرکەوتنی خۆیان بۆ سێریا ئەی ئیتاڵیا مسۆگەر کردووە, لە ھەوڵی ئەوەدان بۆ وەرزی داھاتوو چەند یاریزانێکی بە توانا بگوازنەوە ریزەکانیان.

سەرچاوەکان لە ئێران بڵاوییان کردەوە, مەھدی تارەمی ھێرشبەری ھەڵبژاردەی وڵاتەکەیان و یانەی پێرسپۆلیس, لەلایەن بەرپرسانی یانەی ئیتاڵیەوە داوا کراوە, بۆیە پێدەچێت گۆلکاری ئەم وەرزەی خولی نایابی ئێران پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

ھەرچەندە پێشتر تارەمی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی گەیشتۆتە رێکەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو وەرز, بەڵام بەندی گەیشتنی گرێبەستی یانەکانی ئەوروپا, رێگە بە جیابونەوەی ئەو یاریزانە دەدات.

پێشتر چەند یانەیەکی کەنداوی عەرەبی ھەوڵی گواستنەوەی مەھدی تارەمیان دواە, بەڵام ئەو یاریزانە تەنھا ئامادەیە لە پێناو یانەکانی ئەوروپا ریزەکانی پێرسپۆلیس جێبێلێت, تارەمی پێش کۆتایی ھاتنی خولی ئێران بە دوو ھەفتە, بە تۆمار کردنی ١٦ گۆل لە پلەی یەکەمی گۆلکاران دێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply