دوایین زانیاری لەسەر ئامادەکارییەکانی ریال مەدرید

ریال مەدرید

ریال مەدرید

یاریگا
یاریزانانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا, بەیانی ئەمرۆ وەک رۆژانی رابردوو دەستیان بە راھێنانەکانیان کردەوە و زیدانی راھێنەر ھەواڵی خۆش و ناخۆشی لابوو بۆ ھاندەران.

رۆژنامەی “as”ـی وەرزشی ئیسپانیا بڵاویکردەوە, ئەمرۆ گشت یاریزانانی ریال مەدرید دەستیان بە راھێنانەکانیان کردەوە, بە مەبەستی خۆ ئامادەکردن بو یاری ھاتنەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ, کریستیانۆ رۆنالدۆ وەک رۆژانی رابردوو بە بێ ھیچ کێشەیەک راھێنانەکانی ئەنجامداوە, بۆیە چاوەروان دەکرێت بەشداری ئەو یارییە بکات.

لەلایەکی ترەوە ئەوەی جێگەی نیگەرانی زیدانی راھێنەرە, پێکانەکەی کاسیمیرۆی ناوەراتسکارە, ئەو یاریزانە ئەمرۆش بە جیا لە ھۆل بەردەوامی دایە راھێنانەکانی و چاوەروان دەکرێت بەشداری ئەو یارییە نەکات.

سەرچاوە ئیسپانیەکە ئاشکرای کردووە, کەریم بێنزیما لە پێکانەکەی رزگاری نەبووە و ناتوانێت بەشداری لە یاری ھاتنەوە بەرامبەر مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر