دی خیا بۆ سێیەمجار بە باشترینی مانچێستەر یونایتد دەستنیشانکرا

دێڤد دی خیا

دێڤد دی خیا

یاریگا
دێڤد دی خیا, گۆلپارێزی ئیسپانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا, بۆ ساڵی سێیەم لەسەر یەک وەک باشترین یاریزانی یانەی مانچێستەر یونایتد دەست نیشانکرا.

شەوی رابردوو ئاھەنگی دەست نیشانکردنی باشترینەکانی ئەم وەرزەی مانچێستەر یونایتد بەرێوەچوو, لەو ئاھەنگەدا کریس سمۆلینگ بەرگریکاری ئەو یانەیە, وەک باشترین بەرگریکار دەست نیشانکرا, ناوبراو ئەم وەرزە ھۆکارێکی سەرەکی بوو لە بەدەستھێنانی ١٧ کلین شیت, لە لایەکی ترەوە دێڤد دی خیا گۆلپارێزی ئیسپانی شەیتانە سورەکان, بۆ ساڵی سێیەم لەسەر یەک ناسناوی ( سێر ماتیۆ بازبی) پێ بەخشرا.

ئانتۆنیۆ مارسیال, ھێرشبەری فەرەنسی بێ بەش نەبوو لە خەلاتەکان و بوو بە خاوەنی باشترین گۆل, ئەو گۆلەی بەرامبەر لیڤەرپولی تۆمار کرد. ناسناوی باشترین یاریزانی خوار تەمەنی ٢٣ سالیش درایە بە بورسویک جاکسۆن, لە کۆتاییشدا راشقۆرد بە باشترین یاریزانی خوار تەمەنی ١٨ ساڵی خەلاتکرا.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply