ریبێری پەیامێک ئاراستەی گواردیۆلا دەکات

0

یاریگاریبێری و گواردیۆلا ریبێری و گواردیۆلا[/caption]>-
فرانک ریبێری، یاریزانی فەرەنسی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، بە هۆی پێکانیەوە پێپ گواردیۆلای ناراحەت کردووە، بەوەی توانا بەشداریکردنی لە یا هاتنەوەی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا نەبێت.

ریبێری لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ” کیکەر”ی ئەڵمانی گوتی” هەینی رابردوو بە هۆی ئازاری کەمەرم نەمتوانی بەشداری راهێنانەکان بکەم، بەڵام ئێستا هیچ ئازارێکم نەماوە و دەتوانم بەشداری لە یاری هاتنەوە بەرامبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید بکەم، ئەم قسانەی یاریزانی فەرەنسی پەیامێکی دلخۆشکەرە بۆ گواردیۆلای راهێنەر، چونکە ناوبراو دوێنی نیگەرانی خۆی لەسەر بەشدارینەکردنی ئەو یاریزانە راگەیاندبوو.

شەوی داهاتوو، لە یاری هاتنەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ، لە کاتێکدا باڤارییەکان میوانداری ئاتلەتیکۆ مەدرید دەکەن، لە یاری چوون هەردوو یانە بێ گۆل یەکسان بوون.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply