دوایین زانیاری لەسەر BBC

یاریگا

رۆنالدۆ و بێنزیما

رۆنالدۆ و بێنزیما


سەرچاوەکان لە ئیسپانیا بڵاوییان کردەوە، کریستیانۆ رۆنالدۆ و کەریم بێنزیما هەردوو هێرشبەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، ئامادەنە بۆ رووبەرووبوونەوەی مانچێستەر سیتی.

ئەمرۆ رۆژنامەی ئاسی وەرزشی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی دوێنی بە شێوەیەکی چاوەرواننەکرا کریستیانۆ بەشداری لە راهێنانەکانی یانەکەی کرد، ئەمرۆش بە ئەو یاریزانە بە بێ هەست کردن بە هیچ ئازارێک راهێنانەکانی ئەنجامداوە، هەروەها کەریم بێنزیما، ئەو یاریزانەش کە لە یاریچووندا بە هۆی پێکانەوە گێمی دووەم بەشاری نەکرد، لە دوایین پشکنینەکان دەرکەوتووە هیچ کێشەیەکی نیە.

بریاروایە شەوەی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە، لەناو یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ ریال مەدرید لە یاری هاتنەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ، رووبەرووی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا ببێتەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر