ڤاردی بە باشترین یاریزانی ئینگڵتەرا دەستنیشانکرا

جەیمی ڤاردی

جەیمی ڤاردی

یاریگا
یەکێتی نوسەرانی وەرزشی لە ئینگڵتەرا, جەیمی ڤاردی گۆلکاری یانەی لیستەر سیتی ئەو وڵاتەیان بە باشترین یاریزانی ساڵی ئینگڵتەرا دەستنیشانکرد.

ڤاردی گۆلکاری بە توانای یانەی لیستەر سیتی, بەھۆی ئاستە بەرزەکەی وەرزی ئەمساڵ, بووەتە جێگای سەرنجی زۆرێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا, بەم ھۆیەوەش یەکێتی نوسەرانی وەرزشی ئینگڵتەرا, گۆلکاری ئەم وەرزەی لیستەر سیتی بە باشترین یاریزانی ساڵ ئینگڵتەرایان دەست نیشانکرد.

ریاز مەحرز, یاریزانی جەزیئیری لیستەر سیتی لەم ھەڵبژاردنەدا, بە دووەم یاریزانی ساڵی ئینگڵتەرا, لەلایەن یەکێتی نوسەرانی وەرزشی دیاریکرا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply