بەپەلە : ئەو ھەواڵەی ھاندەران چاوەرێیان نەدەکرد

0
کریستیانۆ رۆنالدۆ

کریستیانۆ رۆنالدۆ

یاریگا
لە ماوەی رابردوو دەنگۆیەکی زۆر ھەبوو لەسەر بەشدارینەکردنی کریستیانۆ رۆنالدۆ, یاریزانی پۆرتوگالی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەرامبەر مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا, بەڵام ئەو یاریزانە ئەمرۆ لەگەڵ ھاورێیەکانی دەستی بە راھێنانەکانی کردۆتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی “ as” ـی ئیسپانیا بڵاویکردەوە, ئەمرۆ یاریزانانی شاھانە بۆ رووبەرووبوونەوەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە یاری ھاتنەوەی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنز لیگ, دەستیان بە ئامادەکارییەکانیان کردووە, ئەو شتەی کە چاوەروان نەدەکرا بەشداری کردنی رۆنالدۆی پۆرتوگالی بوو لە راھێنانەکان, بۆیە چاوەروان دەکرێت ئەو یاریزانە بەشداری لە یاری ھاتنەوە بکات.

لە راھێنانەکانی ئەمرۆدا رۆنالدۆ, سەرەتا بۆ ماوەی چەند خولەکەک خۆگەرم کردنەوەی ئەنجامداوە, دواتر بە تەنیا راھێنانەکانی ئەنجامداوە و ھەست بە ھیچ ئازارێکی نەکردووە, ئەمەش ھەواڵێکی دلخۆشکەرە بۆ ھاندەرانی ئەو یانەیە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply