رۆنالدۆ بەشداری یۆرۆ ناکات

کریستیانۆ رۆنالدۆ

کریستیانۆ رۆنالدۆ

یاریگا
پزیشکی پێشووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێ پۆرتوگال, ھۆشداری دەدات ئەگەر کریستیانۆ رۆنالدۆ ئەو پشکنینە پزیشکیانەی کردووە راست بێت, ئەوا ناتوانێت بەشداری لە یورۆی 2016 بکات.

نونۆ کامپۆس, پزیشکی پێشووی ھەڵبژاردەی پۆرتوگال لە بارەی پێکانەکەی رۆنالدۆ گوتی” ئەو پشکنینانەی کو بۆ رۆنالدۆ کراون راست بن, ئەوا ئەو یاریزانە پێویستی بە پشودانێکی زۆر ھەیە, بەڵام ھەندێ لە پشکنینەکانیش وای بۆ دەچن ئەو یاریزانە تەنھا پێویستی بە 20 رۆژێک پشودان ھەیە, ھەربۆیە مەترسی لەسەر ئەو یاریزانە ھەیە بەشداری یورۆی فەرەنسا نەکات.

کریستیانۆ رۆنالدۆ, مانگی رابردوو لە یاری یانەکەی بەرامبەر ڤیاریال تووشی پێکان بوو و لەو کاتەوە نەیتوانیوە بەشداری لە یارییەکانی یانەکەیدا بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر