ڤان خال ھاندەرانی مانچێستەر یونایتد تووشی شۆک دەکات

لویس ڤان خال

لویس ڤان خال

یاریگا
لویس ڤان خال, راھێنەری ھۆلەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا سەرەرای دەنگۆی جیابونەوەی لە کۆتایی ئەم وەرزە, بەڵام ھاندەرانی یانەکەی دڵنیا دەکاتەوە وەرزی داھاتووش لەو یانەیە بەردەوام دەبێت.

ڤان خال، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر لیستەر سیتی، سەبارەت بە داھاتووی خۆی گوتی” من دڵنیاتان دەکەمەوە وەرزی داھاتوو بۆ ساڵی سێیەم لەسەر یەک لە کارەکەم لەو یانەیە بەردەوام دەبم, بۆیە دەمانەوێت بۆ وەرزی داھاتوو پلانێکی باشتر لە دوو ساڵی رابردوو ئامادە بکەین.

راھێنەری ھۆلەندی لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا ئەوەشی نەشاردەوە, کاتێ وەرگرتنی ئەرکی راھێنەرایەتی شەیتانە سوورەکان, خۆی ویستویەتی بۆ دوو ساڵ لەگەل ئەو یانەیە بێت, بەڵام بەرپرسانی ئەو یانەیە ناچارییان کردووە بۆ سێ ساڵ راھێنەرایەتی یانەکەیان بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر