براڤۆ وادەی دوورکەوتنەوەی دیاری دەکرێت

کلاودیۆ براڤۆ

کلاودیۆ براڤۆ

یاریگا
کلاودیۆ براڤۆ, گۆلپارێزی شیلیایی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا, لە یاری شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر ریال بیتیس، بە ھۆی پێکانەوە ناچار بوو یاریگا جێبێلێت.

لەمبارەیەوە پێگەی فەرمی یانە کەتەلۆنیەکە شەی رابردوو بڵاویکردەوە, براڤۆ ئەمرۆ واتە یەک شەممە پشکنینی پزیشکی بۆی ئەنجام دەدرێت و دواتر وادەی دوور کەوتنەوەی لە یاریگاکان ئاشکرا دەکرێت. براڤۆ لە ماسولکەکانی قاچی تووشی راکێشان ھاتووە, بۆیە پێشبینی دەکرێت ماوەیەک لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

گۆلپارێزی شیلیایی, وەرزی ئەمساڵی لا لیگا لە 34 یاریدا پارێزگاری لە گۆلی کەتەلۆنیەکان کردووە و 23 گۆلی لێ تۆمار کراوە.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply