دیبالا ھەموو لایەک نائومێد دەکات

پابلۆ دیبالا

پابلۆ دیبالا

یاریگا
پابلۆ دیبالا, ھێرشبەری لاوی ئارجانتینی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا لە چاوپێکەوتنێکدا باس لە داھاتووی خۆی دەکات و رەتیدەکاتەوە ریزەکانی بیانکۆری جێبێلێت.

دیبلا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ Footballitalia گوتی” من دەمەوێت وەک بوفۆن و دلپیرۆ سالانێکی زۆر لە خزمەت یوڤێنتسدا بم, بۆیە ھیچ کاتێک بیرم لەو گرێبەستانە نەکردۆتەوە کە پێشکەشم کراون, یوڤێنتوس ئەو یانەیە کە ھەموو یاریزانێک ئاواتیەتی یاری تێدا بکات و منیش دەمەوێت تا ٢٠ ساڵی داھاتوو لێرە بەردەوام بم.

ھێرشبەری ئارجاتینی خانمە پرەکە بەم لێدوانەی, ھەموو ئەو یانانەی بێ ھیوا کرد کە ھەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدەن, بە تایبەت یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا کە لە ھەوڵی ئەوەدابوون وەک شوێنگرەوەی نێیماری برازیلی بگوازنەوە ریزەکانیان.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply