کۆنتی دەستبەرداری یاریزانێکی چێلسی دەبێت

تیباوت کۆرتۆیس

تیباوت کۆرتۆیس

یاریگا
سەرچاوەکان لە ئینگڵتەرا بڵاوییان کردەوە, ئانتۆنیۆ کۆنتی راھێنەری ئیتاڵی یانەی چێلسی ئەو وڵاتە رەزامەندی دەربڕیوە, بەرپرسانی ئەو یانەیە دەستبەرداری تیباوت کۆرتۆیس, گۆلپارێزی بەلجیکی ئەو یانەیە ببن.

ئەمرۆ رۆژنامەی ” Dail Mirror “ـی بەریتانی ئاشکرای کرد, بەرپرسانی بلوز لەسەر داوای ئانتۆنیۆ کۆنتی, راھێنەری وەرزی داھاتووی یانەکەیان, دەستبەرداری کۆرتۆیس گۆلپارێزی یانەکەیان دەبن, چونکە سەرەتای ئەم وەرزە, گۆلپارێزی بەلجیکی ھەوڵی زۆریدا ریزەکانی ئەو یانەیە جێبێلێت, ھەربۆیە راھێنەری ئیتاڵی کار لەگەڵ یاریزانێک ناکات, لە ریزەکانی یانەکەی دلخۆش نەبێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە, ھەریەک لە یانەکانی ریال مەدریدی ئیسپانیا و پاریس سانجێرمانی فەرەنسا, وەرزی رابردوو سەخت بە دوای تواناکانی کۆرتۆیس بوون, بۆیە پێدەچێت جارێکی تر دەست بە ھەوڵەکانیان بکەنەوە, لە پێناو بەدەست ھێنانی تواناکانی گۆلپارێزی یانەی چێڵسی.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply