ئەیسی میلان چاوی لەسەر یاریزانێکی ئارسێنالە

تیۆ والکۆت

تیۆ والکۆت

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا, دەیانەوێت بۆ وەرزی داھاتوو تیۆ والکۆت یاریزانی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵتەرا بگوازنەوە ریزەکانیان.

سەرچاوەکانی لە ئیتاڵیا ئاشکرایان کردووە, بەرپرسانی رۆسێنەری بۆ زیاتر بە ھێز کردنی ریزەکانیان, دەیانەوێت بۆ وەرزی داھاتوو چەند یاریزانێک بگوازنەوە ریزەکانیان, یەکێک لەو یاریزانانەش تیۆ والکۆتی ھێرشبەری ئارسێنالی ئینگڵتەرایە, بۆیە پێدەچێت وەرزی داھاتوو والکۆت بە ھۆی کەم یاری کردنی لە ریزەکانی یانەکەی, بەرەو سێریا ئەی ھەنگاو بنێت.

بەرپرسانی ئەیسی میلان بۆ بەدەست ھێنانی تواناکانی والکۆت, ئامادەن یاریزانی یانەکەیان لوکاتلی تێکەل بەو گرێبەستەیە بکەن.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply