کازۆرلا دەگەرێتە ئیسپانیا

سانتی کازۆرلا

سانتی کازۆرلا

یاریگا
سانتی کازۆرلا, ناوەراستکاری ئیسپانی دەیەوێت جارێکی تر بگەرێتەوە ئیسپانیا و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ڤیاریالەوە بکات.

کازۆرلا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی “as”ـی وەرزشی ئیسپانیا گوتی” ھەمیشە بیر لەوە دەکەمەوە بگەرێمەوە ئیسپانیا و دووبارە لە ریزەکانی ڤیاریال یاری بکەم, بەڵام تا ئێستا ئەو بریارەم نەداوە و ھەر کاتێکش بگەرێمەوە ئیسپانیا, ئەوا پلانی یەکەمم یانەکەی پێشووم ڤیاریالە.

ناوەراستکاری ٣١ ساڵ یانەی ئارسێنالی ئینگڵتەرا, لە ساڵی ٢٠١٠ ریزەکانی ڤیاریالی بەرەو مالەگا و دواتر بەرەو ئارسێنالی ئینگڵتەرا جێھێشتووە و لەگەڵ تۆپ ھاوێژەکانی لەندەنی، توانیویەتی ٢٣ گۆل لە چوار وەرزی رابردوو پێشکەش بکات.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply