ئاتلێتیکۆ مادرید ناتوانێت بە بێ رەزامەندی بارسێلۆنا نیگێز بفرۆشێت

ساول نیگێز

ساول نیگێز

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا, ھەر کاتێک بیانەوێت یاریزانی لاوی یانەکەیان ساول نیگێز بفرۆشن, ئەوا پێویستیان بە رەزامەندی بەرپرسانی بارسێلۆنا ھەیە.

رۆژنامەی ” as”ـی وەرزشی ئیسپانیا بڵاویکردەوە, ئەو کاتەی لە ساڵی 2013 داڤید ڤیا ھێرشبەری ئاتلەتیکۆ مەدرید گوازرایەوە ریزەکانی بارسێلۆنا, ھەردوو یاریزانی رۆخێ بلانکۆس ساول نیگێز و خاڤیەر مانکیۆ بەشێک بوون لەو گرێبەستە, ھەربۆیە بەرپرسانی کەتەلۆنی نزیکترین ئەو یانانەن بیانەوێت ئەو دوو یاریزانە بگوازنەوە ریزەکانیان.

ساول نیگێز, تا ساڵی ٢٠٢٠ گرێبەستی ھەیە لەگەڵ یانەکەی و بڕی ھەلوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی ٤٥ ملیۆن یورۆیە, بەڵام تا ئێستا بارسێلۆنا ھیچ ھەوڵێکی بۆ گواستنەوەی نەداوە.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply