ھەواڵێکی چاوەرننەکراو بۆ ھاندەرانی ریال مەدرید

0
کریستیانۆ رۆنالدۆ

کریستیانۆ رۆنالدۆ

یاریگا
کریستیانۆ رۆنالدۆ, ھێرشبەری پۆرتوگالی یانە یریال مەدرید ئیسپانیا, پاش ئەوەی بە ھۆی پێکانەوە بەشداری لە یاری چونی یانەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی نەکرد, پێدەچێت لە یاری ھاتنەوەش بەشداری نەکات.

ئەمرۆ رادیۆی ئۆندا سێرۆی ئیسپانیا بڵاویکردەوە, رۆنالدۆ تا ئێستاش لە پێکانەکەی رزگاری نەبووە و ھەست بە ئازار دەکات, بۆیە پزیشکی ئەو یانەیە پێیوایە یاریزانی پۆرتوگالی توانای بەشداریکردنی لە یاری ھاتنەوەی چامپیۆنز لیگ بەرامبەر مانچێستەر سیتی نابێت.

زینەدین زیدان, راھێنەری یانەی شاھانە لەمبارەیەوە رایگەیاند, ئێمە تا ئەو کاتەی دڵنیا نەبین لە چاکبونەوەی ئەو یاریزانە, ناتوانین بریاری کۆتتایی بدەین, بۆیە چاوەرێ راپۆرتی پزیشکی یانە دەکەین و دواتر بە فرەمی ئەو ھەواڵە رادەگەینین.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply