چێلسی یەکەم گرێبەستی واژۆ کردووە

رادیا ناینگۆلان

رادیا ناینگۆلان

یاریگا
ئانتۆنیۆ کۆنتی, راھێنەری ئیتاڵی یانەی چێلسی ئینگڵتەرا, دوای وەرگرتنی ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی لەندەنی, لیستی داواکارییەکانی پێشکەش بە بەرپرسانی ئەو یانەیە کرد.

ئەمرۆ پێگەی Goal ئاشکرای کردووە, بەرپرسانی چێلسی لەسەر داوای راھێنەری ئیتاڵی یانەکەیان, ماوەی رابردوو چەندینجار گفتوگۆیان لەگەڵ رادیا ناینگۆلان ناوەراستکاری بەلجیکی یانەی رۆمای ئیتاڵیایان کردووە, بۆیە لەگەڵ ئەو ناوەراستکارە گەیشتونەتە رێکەوتن و وەرزی داھاتوو ناوەراستکاری رۆما لە پریمەر لیگ یاری دەکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاو کردەوە, بەرپرسانی یانەی چێلسی توانیویانە بە بڕی 28 ملیۆن یۆرۆ یاریزانی بەلجیکی رازی بکەن, وەرزی داھاتوو پەیوەندی بە ریزەکانیانەوە بکات.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply