بارسێلۆنا یاریزانێکی پاریس سانجێرمان رەتدەکاتەوە

تیاگۆ سیلڤا

تیاگۆ سیلڤا

یاریگا
تیاگۆ سیلڤا, بەرگریکاری برازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەیەوێت ھاوینی داھاتوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیایەوە بکات.

ئەمرۆ رۆژنامەی Mundodeportivo بڵاویکردەوە, سیلڤای بەرگریکاری برازیلی بە ھەندێ لە ھاورێیانی گوتووە, ئامادەیە ھاوینی داھاتوو ریزەکانی یانەکەی بەرەو بارسێلۆنا ئیسپانیا جێبێلێت, بەڵام بەرپرسانی کەتەلۆنی پێناچێت ئیتر پێویستیان بەو یاریزانە ھەبێت, بە ھۆی ئەوەی چوار ساڵ پێش ئێستا زۆر بە جدی ھەوڵی گواستنەوەیاندا, بەڵام سیلڤا ئامادەنەبوو پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.

سەرچاوەکە ھۆکاری رازی نەبوونی بەرپرسانی بارسێلۆنا بە یاریزانی برازیلی, زۆری تەمەنیەتی, چونکە سیلڤا تەمەنی گەیشتۆتە ٣١ ساڵ و زیاتر بیر لە گواستنەوەی یاریزانی لاو دەکەنەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر