مەترسی ئاگوێرۆ بۆ ریاڵ مەدرید

 سێرجیۆ ئاگوێرۆ

سێرجیۆ ئاگوێرۆ

یاریگا- هاندەرانی ریاڵ مەدرید لە ئێستادا لە بارێکی دەرونی ناجێگیردان، بەهۆی یاری قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنسلیگ و مەترسیەکانی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی، بە تایبەتی دوای ئەوەی ئەو یانەیە توانی بۆ یەکەم جار بگاتە ئەم قۆناغەو یانەی پاریسی زەبەڵاحیش لە پاڵەوانیەتیەکە دوربخاتەوە.

بەشێک لە دڵەراوکێکانی مەدریدیەکان بەهۆی تواناکانی سێرجیۆ ئاگوێرۆی ئەرجەنتینیەوەیە، کە بەپێی داتا و ژمارەکەن یاریزانە (٢٧) ساڵانیەکە، چەکێکی مەترسیداری سیتیە دژی مێرینگی.

گەرچی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە، لە ١٢ یاری ئەم وەرزە بەهۆی پێکان بیێەش بووە، بەڵام سەرەرای ئەوەش ئامارەکانی مەترسیدارن، لە کۆتا ٢٤ یاری توانیوەتی ١٩ گۆڵ تۆماربکات و ٣ گۆڵیشیان بەرامبەر بە یانەی چێڵسی ئینگلیزی بووە، وە بە تۆمارکردنی ٢٣ گۆڵ و بە جیاوازی ١ گۆڵ ریزبەندی دووەمی گۆڵکارانی پریمەرلیگی گرتوە، لە دوای هاری کەین.

ئاگوێرۆ لە سەرەتای دەستپێکردنی بە یاری تۆپی پێ تا ئێستا، لەگەڵ یانە و هەڵبژاردە (٥٦٥) یاری ئەنجامداوە و (٢٩١) گۆڵیشی تۆمارکردوە.

لەگەڵ یانەی ئیندیپێندیێنتی ئەرجەنتینی لە ساڵی (٢٠٠٢ تا ٢٠٠٥) (٥٦) یاری ئەنجامداوە و (٢٣) گۆڵیشی تۆمارکردوە، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٠ لەگەڵ یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە (٢٣٤) یاریدا (١٠١) گۆڵی تۆمارکرد. وە لە ساڵی ٢٠١١ تا ئێستا لەگەڵ یانەی مان سیتی لە ٢٠٤ یاری (١٣٥)گۆڵی تۆمارکردوە، لەگەڵ هەڵبژاردەی تانگۆش لە ٧١ یاری ٣٢ گۆڵی تۆمارکردوە.

هەر بۆیە ئامارەکان دەیسەلمێنن هێرشبەرەکەی تانگۆ چەکێکی مەترسیداری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیەیزیە، تا لە رێگایەوە بەربەستی مەدرید ببرێت و بۆ یەکەم جار لە مێژوودا بگاتە یاری کۆتایی خولەکە.

بەڵام ئەوەی جێگای دلخۆشی مەدریدیەکانە ئەوەیە، کە ئەو یاریزانە تائێستا (١٢) یاری بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید ئەنجامداوە یەک یاری نەبردوەتەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply