مارۆتا باس لە بازاری گواستنەوەی یوڤێنتوس دەکات

0

یاریگا-جۆسێپێ مارۆتا، بەرێوەبەری وەرزشی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە فرۆشتنی هەردوو ئەستێرەی یانەکەی پۆل پۆگبای فەرەنسی و پابلۆ دیبالای ئارجانتینی دەکەن.

دوای سەرکەوتنی یانەکەیا بەرامبەر فیۆرێنتینا، بەرێوەبەر وەرزشی خانمە پیرەکە لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند” چەند یاریزانێک هەن بۆ ئێمە زۆر لەوە گرنگترن کە باسی لەسەر دەکن، لەوانەش پۆل پۆگبا و ئالابا، بۆیە بە هیچ شێوەیک ئامادە نین دەستبەرداری ئەو دوو یارزانە بە توانایە ببین، هەرچەن پێشتریش چەندین گرێبەستی گەورەمان لەسەر ئەو دوو یایزانە رەتکردۆتەوە.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا مارۆتا ئەوەشی ئاشکرا کرد، لە هەوڵی ئەوەدان کوادرادۆ لە ریزەکانی یانەکەیان بهێڵنەوە، بەڵام سەرەتا پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی یانەی چێلسی ئینگڵتەرا بکەن بۆ رازی کردنیان، هەروەها تەنها ئەو یاریزانانە یانەکەیان جێدەهێلن کە خۆیان ئەو داوایە بکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply