دەولەمەندترین وەرزشوانانی خوار تەمەنی 30 ساڵی بریتانیا

واین روونی

واین روونی

یاریگا
رۆژنامەی ” ساندی تیامز”ی بەریتانیا نوێترین ریزبەندی 10 لە دەولەمەندترین وەرزشوانانی خوار تەمەنی 30 ساڵی بریتانیای ئاشکرا کردووە.

واین روونی, ھێرشبەری یانەی مانچێستەریونایتدی ئینگڵتەرا لەو رێزبەندەدا لە پلەی یەکەم دێت و دەولەمەنترین وەرزشوانی خوار تەمەنی 30 ساڵی بریتانیایە, ناوبراو سامانی لە ساڵی رابردوو دەگاتە 82 ملیۆن پاوەند, روونی بەرزترین موچەی ھەفتانەی لە پریمەر لیگ ھەیە کە دەکاتە 300 ھەزار پاوەند, ھەروەھا ناوبراو گرێبەستی ھەیە لەگەڵ کۆمپانیای نایکی و سامسۆنگ.

ریزبەندی 10 لە دەولەمەنترین وەرزشوانانی خوار تەمەنی 30 ساڵی بریتانیا بەم شێوەی خوارەوەیە:
1- واین روونی ( ٨٢ ملیۆن پاوەند )

2- ئاندی مارای و جیەمی ماری تێنسزانانی بریتانی ( ٥٨ ملیۆن پاوەند)

3- رۆری ماکلۆرای یاریزانی گۆلف ( ٥٦ ملیۆن پاوەند)

4- گاریت بەیل ( ٣٤ ملیۆن پاوەند)

5- سێرخیۆ ئاگوێرۆ ( ٣ ملیۆن پاوەند)

6- داڤید سیلڤا ( ٣١ ملیۆن پاوەند)

7- سێسک فابریگاس ( ٢٩ ملیۆن پاوەند)

8- رادامیل فالکاو ( ٢٩ ملیۆن پاوەند)

9- سەمیر نەسری ( ٢٢ ملیۆن پاوەند)

10- ئێدین ھازارد ( ١٨ ملیۆن پاوەند)

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply