جەنگی شەممەی پریمەرلیگ

image_barclays_premier_league

یاریگا: سبەی شەممە لە میانی یاریەکانی گەری ٣٥ـی خولی ئینگلیزی لە کاتژمێر ٢:٤٥ دوا نیوارۆدا، لە یاریگای ئیتیحاد ستادیۆم مانچێستەر ستی میوانداری ستۆک ستی دەکات.

کورانی پلیگرینی بە کۆکردنەوەی ٦١ خاڵ لە خانەی چواردەم دێن و لە دوا یاری خۆشیان لەگەڵ نیوکاسڵ یونایتد بە گۆڵێک یەکسان بوون، یانەی ستۆک ستیش بە کۆکردنەوەی ٤٧ خاڵ لە خانەی نۆیەم دێت، لە کۆتا سێ یاری پریمەرلیگیش تامی سەرکەوتنی نەکردوە و خاوەنی دوو دۆراندن و یەکسانبونێکن

پێکهاتەی پێشبینکراویش بەم شێوەیە دەبێت

پێکهاتەی پێشبینکراوی مان سیتی (گۆڵپارێز: هارت، بەرگریکاران: زابالیتا، مانگالا، ئۆتامیندی، کۆلارۆڤ، ناوەرستکاران: تۆرێ، دیلڤ، دیبروین، سیلڤا، ستیرلینگ، هێرشبەر: ئیهانتچۆ)

پێکهاتەی پێشبینکراوی ستۆک سیتی(گۆڵپارێز: گیڤن، بەرگریکاران: مۆنیسا، فلیپ، شاوکرۆس، کامیرۆن، ناوەرستکاران: ئمبولا، ویلان، شەکیری، ئەفیلای، ئارناوتۆڤیچ، هێرشبەر: بۆیان)

لە کاتژمێر ٥:٠٠ـی ئێوارەشدا سێ یاری لە یەکاتدا ئەنجام دەدرێت، ئەی ئێف سی بۆرنێماوس بەرەمبەر بە چێڵسی یاری دەکات، چێڵسی بە کۆکردنەوەی ٤٤ خاڵ لە خانەی دەیەم دێت و لە کۆتا دوو یاریش تامی سەرکەوتنی نەکردوە، خاوەنی دوو دۆراندنی لەسەر یەکە، بۆرنێماوسیش لە کۆتا دوو یاری خاوەنی بردنەوەیەک و دۆراندنێکە.

پێکهاتەی پێشبینکراویش بەم شێوەیە دەبێت

پێکهاتەی پێشبینکراوی چێڵسی (گۆڵپارێز: بیگۆڤیچ، ئازپیلیکوێتا، ئیڤانۆڤیچ، کاهیل، کینیدی، ناوەرستکاران:میکیل، ماتیچ، ویلیان، فابریگاس، پیدرۆ، هێرشبەر کۆستا)

پێکهاتەی پێشبینکراوی بۆرنێماوس ( گۆڵپارێز: بۆروج، فرانسیک، ئیلفیک، کوک، دانیلس، ناوەراستکاران: رتیچی، گۆسلینگ، سورمان، گرادڵ، هێرشبەران: گرابان، کینگ)

لە یاریەکی دیکەشدا لیڤەرپوڵ لە یاریگای ئانفیێڵد میوانداری نیوکاسڵ یونایتد دەکات، کورانی کلۆب لە کۆتا ٦ یاری لە سەرجەم پاڵەوانیەتیاکان توشی شکست نەهاتون، خاوەنی ٤ بردنەوە و دوو یەکسانبونن، بە کۆکردنەوەی ٥٤ خاڵیش خانەی حەوتەمی پریمەرلیگیان گرتوە. کورانی بینیتیزیش لە کۆتا ٦ یاری تەمی یەک سەرکەوتنیان کردوە و خاوەنی ٣ دۆراندن و ٢ یەکسانبون و یەک بردنەوەن، بە کۆکردنەوەی ٢٩ خاڵ خانەی نۆزدەیەمی پریمەرلیگیان گرتوە و نزیکن لە دابەزین بۆ خولی پلە یەکی ئینگلیزی.

پێکهاتەی پێشبینکراویش بەم شێوەیە دەبێت

پێکهاتەی پێشبینکراوی لیڤەرپول (گۆڵپارێز: وارد، بەرگریکاران: راندل، لیڤا، تۆری، سمیث، ناوەرستکاران: ستیوارت، ئلین، ئیبی، فیرمینۆ، ئۆجۆ، هێرشبەر: ستۆدریج)

پێکهاتەی پێشبینکراوی نیوکاسڵ یونایتد ( گۆڵپارێز: کارلۆو، بەرگریکاران: دومیت، لاسکیلیس، مبێمبا، ئانیتا، ناوەرستکاران: کۆلباک، تیۆتی، پیریز، سیسۆکۆ، تاونسیند، هێرشبەر: سیسی)

لە یاری چوارەمیشدا هەر لە کەتژمێر ٥:٠٠ هەردوو یانەی ئاستۆن ڤیلا و ساوسامپتۆن لە یاریگای ڤیلا پارک بەیەک دەدەن.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply