میکێل لە ئیسپانیا داواکراوە

میکێل

میکێل

یاریگا- یانەی ڤاڵینسیای ئیسپانی لە هەوڵی واژوکردنی گرێبەستێکدایە لەگەڵ جۆن ئۆبی میکێلی نیجێریی و یاریزانی یانەی چیڵسی ئینگلیزی.

پێگەی “AllNigeriaSoccer” ئاشکرایکرد یانە ئسیپانیەکە دەست پێشخەری کردوە بۆ واژوکردنی گریبەستێک لەگەل ئۆبی میکێلی ناوەرستکاری یانەی چێڵسی لەندەنی تا لەهاوینی داهاتوو بیگوازیتەوە ریزی یانەکەی.

پێگە نیجێریکە ئاشکراشیکردوە، ئاستەنگیەک لە بەردەم شەمشەمەکوێرەکانی ئسیپانیا هەیە، ئەویش ئەو مووچە زۆرەیە کە ناوبراو داوای دەکات ،بە بری ٤ ملیۆن یۆرۆ بۆ ساڵیک.

میکیل لەلای خۆیەوە داوای لە بەپرسانی یانەکەی کروە، بۆ وەرزیکی دیکە گریبەتسەکەی نوێ بکەنەوە، بەلام تا ئیستا ئەو یانەیە هیچ وەڵامێکیان نەداوەتەوە، کە ئەمەش ئەگەری رۆشتنی ناوبراو زیاد دەکات.

یاریزانە تەمەن (٢٩) ساڵانیەکە لە ساڵی ٢٠٠٦ تا ئێستا ٣٦٣ یاری بە درێسی یانەی چیڵسی ئەنجامداوە، ٦ گۆڵیشی تۆمارکردوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر