بارسێلۆنا شوێنگرەوەی ئالڤێسی دۆزییەوە

ڤاگنەر کۆنسۆروا

ڤاگنەر کۆنسۆروا

یاریگا
سەرچاوەکان لە ئیسپانیا بڵاوییان کردەوە, بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئەو وڵاتە, دەیانەوێت ڤاگنەر کۆنسۆروا وەک شوێنگرەوەی دانی ئالڤێس بەرگریکاری بالی راستی یانەکەیان بگوزانەوە ریزەکانیان.

ئەمرۆ رۆژنامەی Globo Esporte برازیل ئاشکرای کرد, بەرپرسانی بارسێلۆنا بۆ شوێنرگتنەوەی بەرگریکاری برازیلی باڵی راستی یانەکەیان, چاوییان بریوەتە ڤاگنەر کۆسنۆرا, بەرگریکاری برازیلی یانەی کۆرنتیانسی ئەو وڵاتە, بۆیە چاوەروان دەکرێت لە ماوەی داھاتوو بەرپرسانی کەتەلۆنی, دەست بە گفتوگۆ کردن لەگەڵ بەرپرسانی یانەی برازیلی بکەن.

ڤاگنەر یەکێک لە باشترینەکانی خولی برازیلە و پێشتر لە ریزەکانی فۆلفسبۆرگی ئەڵمانیا یاری کردووە و ئێستاش گرێبەستی لەساڵ ٢٠١٨ لەگەڵ یانەکەی بە کۆتا دێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply