ھەواڵێکی چاوەروان نەکراو بۆ ھاندەرانی لیڤەرپول

0
یۆرگێن کلۆپ و رۆبێرتۆ فێرمینیۆ

یۆرگێن کلۆپ و رۆبێرتۆ فێرمینیۆ

یاریگا
سەرچاوەکان لە ئینگڵتەرا بڵاوییان کردەوە, رۆبێرتۆ فێرمینیۆ گۆلکاری برازیلی یانەی لیڤەرپولی ئەو وڵاتە, بە ھۆی پێکانەوە پێدەچێت بەشداری یاری یانەکەی بەرامبەر بوروسیا دۆرتمۆند نەکات.

ئەمرۆ رۆژنامەی ” گاردییان” بڵاویکردەوە, یۆرگێن کلۆپ راھێنەری لیڤەرپول لە کاتێکدا دەگەرێتەوە سیگنال ئیدۆنا پارک بۆ رووبەرووبوونەوەی یانەکەی پێشووی لە یوروپا لیگ, فێرمینیۆ ھێرشبەری یانەکەی بە ھۆی پێکانەوە بەردەست نەبێت, چونکە ئەو یاریزانە دوێنێ لە راھێنانەکانی یانەکەی لە رانیدا ھەشتی بە ئاوار کردووە.

بریاروایە شەوی داھاتوو, ھەردوو یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند و لیڤەرپول لە یاری چوونی قۆناخی ھەشتەمی یوروپا لیگ, لە یاریگای سیگنال ئیدۆنا پارک رووبەرووی یەکتر ببنەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply