ڤان گال لە مانچێستەر بەردەوام دەبێت

لویس ڤان گال

لویس ڤان گال

یاریگا
لویس ڤان گال,راھێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا سەرەرای ئەوەی دەنگۆیەکی بە ھێز ھەیە کۆتایی ئەم وەرزە لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە, بەڵام ھیچ بروای بەم شتانە نیە.

ئەمرۆ رۆژنامەی “میرەر”ـی بەریتانیا بڵاویکردەوە, لویس ڤان گال, راھێنەری ھۆلەندی یانەی مانچێستەر یونایتد لەو بروایەدایە وەرزی داھاتوو لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە و ئەوەی باسی لێوەدەکرێت سەبارەت بە دوور خستنەوەی, تەنھا دەنگۆی رۆژنامەکانە, چونکە وەک راھێنەری ھۆلەندی دەلێت, بەرپرسانی ئەو یانەیە ئاگادارن کە ئەم وەرزە تووشی چەند کێشەیەکی نەخوازراو بووە.

لە ماوەی رابردوو, بە ھۆی ئەنجامە لاوازەکانی ئەم وەرزەی شەیتانە سوورەکان, چەندین سەرچاوە بڵاوییان کردۆتەوە, راھێنەری ھۆلەندی کۆتایی ئەم وەرزە لە پۆستەکەی دوور دەخرێتەوە و لە شوێنی ئەو خۆزێ مۆرینیۆی پۆرتوگالی دەست نیشان دەکرێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply