بارسێلۆنا ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی شوێن گرەوەی نێیمار دەکات

نێیمار و گریزمان

نێیمار و گریزمان

یاریگا
بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا, لە ئامادە باشیدان بۆ ئەوەی پاش جێھێشتنی ریزەکانی ئەو یانەیە لەلایەن نێماری برازیلیەوە, شوێنگرەوەی بگوازنەوە ریزەکانیان.

ئەمرۆ پێگەی Don Balon ئاشکرای کرد, بەرپرسانی کەتەلۆنی بۆ شوێنگرتنەوەی نێیماری ھێرشبەری برازیلی یانەکەیان, دەیانەوێت دەست بە گفتوگۆ کردن بکەن لەگەڵ ئانتۆنیۆ گریزمان ھێرشبەری فەرەنسی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی وڵاتەکەیان, بەڵام کارێکی زەحمەتە بتوانن ئەو یاریزانە رازی بکەن, چونکە لە ماوەی رابردوو چەندینجار گۆلکاری فەرەنسی پشت راستی کردۆتەوە, نایەوێت ریزەکانی رۆخێ بلانکۆس جێبێلێت.

ئەمە لە کاتێکدایە, ماوەی رابردوو دەنگۆیەکی زۆر لە ئارادابووە بەوەی کە نێیمار دەیەوێت ریزەکانی بارسێلۆنا جێبێلێت, بۆیەش بەرپرسانی بلوگرانا ئامادەکاری دەکەن بۆ گواستنەوەی شوێن گرەوەی گۆلکاری برازیلی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر