بەپەلە : ھیگواین سڕ کرا

0
گۆنزالۆ ھیگواین

گۆنزالۆ ھیگواین

یاریگا
گۆنزالۆ ھیگواین, گۆلکاری ئارجانتینی یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا, بە ھۆی ئەو ھەڵسوکەوتەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئۆدینێزی ئەنجامیدا, بۆ چوار یاری سڕ کرا.

ئەمرۆ فێدراسیۆنێ تۆپی پێ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە, ھیگواین بە ھۆی ئەو ھەڵسوکەوتانەی لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر ئۆدینیزێ ئەنجامیدا, بریارماندا بۆ یاری داھاتوو بەشداری لەگەڵ یانەکەی نەکات, ھەروەھا ئەو فێدراسیۆنە ئەوەشی بڵاو کردەوە, ناوبژیوانی یارییەکە لە راپۆرتی خۆیدا لێدانەکەی ھیگواینی لە یاریزانی بەرامبەری بە سووکی نوسیوە, ئەگەر نا ئەو یاریزانە بۆ ١٠ یاری سزا دەدرا.

لە لایەکی ترەوە, مائورویزیۆ ساری, راھێنەری یانەی ناپۆلی بە ھۆی رەفتاری دوور لە گیانی وەرزشی بەرامبەر جەستەی ناوبژیوانانی یارییەکە, بۆ یەک یاری سڕ کرا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply