ئینتەر میلان داوای یاریزانێکی مانچێستەر سیتی دەکات

یایا تۆرێ

یایا تۆرێ

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا, بەردەوامن لە دەست نیشانکردنی یاریزانان, بۆ ئەوەی ھاوینی داھاتوو بگوازنەوە ریزەکانیان.

ئەمرۆ رۆژنامەی ” لاگازێتا دێلۆ سپۆرت”ـی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە, نێراتزۆری گرێبەستێکی دوو ساڵەی پێشکەش بە یایا تۆرێ, ناوەراستکاری کۆتدیڤواری یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا کردووە, بۆ ئەوەی وەرزی داھاتوو ئەو یاریزانە رەش پێستە لە ریزەکانی ئەوان یاری بکات, ئەمە لە کاتێکدایە ناوەراستکاری یانەی مان سیتی, بە ھۆی ھاتنی گواردیۆلا وەک راھێنەری یانەکەی, بریاریداوە ریزەکانی یانەکەی جێبێلێت.

ئەو سەرچاوەیە بڕی ئەو گرێبەستەشی ئاشکرا کردووە, بۆ ھەر وەرزێک نێراتزۆری بڕی پێنج ملیۆن یورۆ پێشکەش بو تۆرێ دەکات, دوو ئەوەندەی ئێستا لە یانەکەی وەردەگرێت.

مانچێستەر سیتی

مانچێستەر سیتی

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply