کۆستا بریاری خۆیداوە

دیێگۆ کۆستا

دیێگۆ کۆستا

یاریگا
دیێگۆ کۆستا, ھێرشبەری ئیسپانی یانەی چێلسی ئینگڵتەرا لە کەش و ھەوای پریمەر لیگی ئەو وڵاتە رازی نیە, بۆیە بریاریداوە ریزەکانی یانەکەی جێبێلێت.

دوای ئەوەی ئانتۆنیۆ کۆنتی, بە راھێنەری یانەی چێلسی دەست نیشانکرا, ھەندێ لە سەرچاوەکان بڵاوییان کردەوە, ئەو راھێنەرە ئیتاڵیە دەیەوێت کۆستا لە ریزەکانی ئەو یانەیە بھێلێتەوە, بەڵام گۆلکاری ئیسپانی لە بریارەکەی پاشگەز نابێتەوە و دەیەوێت بگەرێتەوە ریزەکانی یانەی ئاتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا.

لە لایەکی ترەوە ھەندێ سەرچاوە ئەوەشیان بڵاوکردۆتەوە, بەرێوەبەری کارەکانی کۆستا, لە ھەوڵی ئەوەدایە یاریزانی ئیسپانی بگوازێتەوە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply