مۆرینیۆ داوای یاریزانێکی پێشووی ریال مەدرید دەکات

0
خۆزێ مۆرینیۆ

خۆزێ مۆرینیۆ

یاریگا
خۆزێ مۆرینیۆ, راھێنەری پۆرتوگالی چاوەرواندەکرێت وەرزی داھاتوو ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلاند بگرێتە ئەستۆ, بۆیە چەند یاریزانێکی پێشنیار کردووە بۆ بەرپرسانی ئەو یانەیە بکوازرێنەوە ریزەکانیان.

ئەمرۆ Le10Sport ـی فەرەنسی ئاشکرای کردووە, راھێنەری پۆرتوگالی بۆ وەرزی داھاتوو, داوای لە بەرپرسانی شەیتانە سوورەکان کردووە چەند یاریزانێکی بۆ بگوازنەوە ریزەکانیان, یەکێک لەو یاریزانانە, لاسانا دیارای تەمەن 31 ساڵە, بە پێ ئەو سەرچاوەیە مۆرینیۆ بروایەکی تەواوی بەو یاریزانە ھەیە بۆ کۆنترۆل کردنی ناوەراستی یاریگا, بۆیە ئەو یاریزانە فەرەنسیەی کردۆتە ئامانج.

دیارا ساڵی 2014 کاتێک لە ریزەکانی یانەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆی روسیا بوو, بە ھۆی ئاستە مام ناوەندییەکەی لەو یانەیە دوور خرایەوە و ئێستاش لە ریزەکانی یانەی مارسیلیا وڵاتەکەی یاری دەکات.

لاسانا دیارا

لاسانا دیارا

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply