ئامارێکی لاوازی BBC لە کلاسیکۆ

0
بێنزیما، بەیل و کریستیانۆ

بێنزیما، بەیل و کریستیانۆ

یاریگا
چەند رۆژێکی کەم ماوە بۆ دووەم کلاسیکۆی وەرزی ئەمساڵ, بۆیە سەرچاوە وەرزشیەکانی جیھانی بە ووردی زومیان کردۆتە سەر ئەو یارییە گرنگە.

سێگۆشەکەی BBC واتە بێنزیما, بەیل و کریستیانۆ ھەر کاتێک پێکەوە بەشدارییان لە یاری کلاسیکۆ کردبێت, ئەوا سەرکەوتنیان بەدەست نەھێناوە, بەیل لە ساڵی ٢٠١٣ پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە کردووە, لەو کاتەوە ئەو سێگۆشەیە پێکەوە بەشدارییان لە سێ کلاسیکۆدا کردووە, بەڵام لە ھەر سێ یارییەکە تووشی شکست ھاتوونە.

لەو ماوەیەدا دوو کلاسیکۆی تر ئەنجامدراون کە سەرکەوتنیان بەدەست ھێناوە, بەڵام یەکێکیان رۆنالدۆ بەشداری نەکردووە, ئەوی تریشیان کریستیانۆ رۆنالدۆ بەشداری نەکردووە.

بەم ھۆیەوە ئەگەر ئەو سێ یاریزانە لە کلاسیکۆی ھەفتەی داھاتوو پێکەوە بەشداری بکەن, ئەوا ھەوڵ دەدەن ئەو پەلە رەشە لە مێژوودا نەھێڵن و پێکەوە یەکەم سەرکەوتن لە کلاسیکۆدا تۆمار بکەن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply