گوندۆگان دەگوازرێتەوە ئینگلاند

ئیلکای گوندۆگان

ئیلکای گوندۆگان

یاریگا
ئیلکای گوندۆگان, ناوەراستکاری ئەڵمانی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەو وڵاتە پێدەچێت وەرزی داھاتوو لە پریمەر لیگی ئینگلاند یاری بکات.

ئەمرۆ سەرچاوەکانی بریتانیا بڵاوییان کردەوە, بەرپرسانی یانەی مانچێستەر سیتی ماوەیەکە لەسەر داوای پێپ گواردیۆلا, راھێنەری وەرزی داھاتووی یانەکەیان ھەوڵ بۆ گواستنەوەی ناوەراستکاری یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند دەدەن, بۆیە لە ماوەی رابردو ولەگەڵ بەرپرسانی یانەی ئەڵمانی گەیشتونەتە رێکەوتن لەسەر بڕی ٢٥ ملیۆن پاوەند, ھەربۆیە پێشبینی دەکرێت گوندۆگان دوا وەرزی بێت لە بۆندێز لیگا.

گوندۆگان بە ھۆی ئاستە بەرزەکەی لە ساڵانی رابردوو سەرنجی چەندین یانەی گەورەی ئەوروپای بۆ خۆی راکێشاوە, بە تایبەت یانەکانی بارسێلۆنا و ریال مەدریدی ئیسپانیا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply