به‌ده‌ست خۆم نییه‌ خۆشم ده‌وێت

 نەورۆز شێخ عثمان

نەورۆز شێخ عثمان

وتار: نەورۆز شێخ عثمان

یاریگا-یاریزانێکی مه‌غروره‌، توڕه‌یه‌، نازانێت چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ میدیاکان بکات، قسه‌ ناخواته‌وه‌، له‌ناو یاریگا و ده‌ره‌وه‌ی ڕێزی ڕکابه‌ر ناکرێت…
ئه‌وه‌ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆیه‌، به‌و خه‌سڵه‌تانه‌شییه‌وه‌ که‌ باسم کرد، خۆشه‌ویسترین یاریزانه‌ به‌لامه‌وه‌، له‌ مۆندیال کاتێک ڕووبه‌ڕوی ئه‌ڵمان بونه‌وه‌، زۆر خۆشحاڵ بوم که‌ ناسیوناڵ مانسافت براوه‌یه‌، به‌ڵام که‌ روخساری ئه‌وم ده‌بینی هه‌ستم به‌ خه‌م و په‌ژاره‌ ده‌کرد، له‌وێوه‌ بۆم ده‌رکه‌وت که‌ به‌هۆی کریستیانۆوه‌ پورتوگال و ڕیاڵم خۆشده‌وێت…

ئه‌وه‌ی من بیری لێده‌که‌مه‌وه‌ شه‌ڕکردن و قسه‌ی ناشرین وتن نییه‌ به‌ ڕکابه‌رانی، یاخود شکاندنه‌وه‌ به‌لایه‌کی تردا، به‌ڵکو ڕاستییه‌که‌ و نکوڵی لێناکرێت که‌ “دۆن” له‌م سه‌رده‌مه‌دا نه‌بێت تۆپی پێ ئه‌و تاموچێژه‌ی نابێت که‌ ئێستا هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت له‌ ئیسپانیا، کریستیانۆ نه‌بێت ته‌نانه‌ت هانده‌رانی مێسیش بێزار ده‌بن..

ته‌ماشاکه‌، یاریزانێکی نه‌فام، نه‌فام ئاسای هه‌ندێک هانده‌ری لای خۆمان که‌ له‌هیچ تێناگات و ده‌ڵێت و ده‌ڵیت، له‌کاتی له‌ده‌ستدانی په‌ناڵتییه‌که‌ چۆته‌ سه‌ری و ده‌شیڕێنیت به‌سه‌ریدا وه‌ک ئه‌وه‌ی نازناوی مۆندیالی بردبێت! بابی بام، هه‌موو بولگاریاکه‌ت به‌ ستۆیچکۆڤ و لیچکۆڤ و ژیلیاکۆڤ و بێرباتۆڤ و پیترۆڤه‌وه‌ به‌ مێژووی کریس ناگات! تۆیه‌کی دیاکۆڤ چیت به‌وشێوه‌یه‌ هه‌ڵکوتیته‌ سه‌ر ئه‌فسانه‌یه‌کی زیندو؟!!!! سه‌یرم له‌وه‌ دێت میدیاکان باسی ئه‌م وێنه‌یه‌یان نه‌کردووه‌ …

کاردانەوەی دیاکۆڤ دوای ئەوەی رۆناڵدۆ لێدانی سزای لەدەستدا

کاردانەوەی دیاکۆڤ دوای ئەوەی رۆناڵدۆ لێدانی سزای لەدەستدا

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply