یوڤێنتوس گەیشتە رێکەوتن لەگەڵ بەرگریکارێکی بایرن میونشن

مەهدی عەتیە

مەهدی عەتیە

یاریگا

سەرچاوەکان لە ئەڵمانیا و ئیتاڵیا بڵاوییان کردەوە، مەهدی عەتیە بەرگریکاری مەغریبی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، وەرزی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی بەرەو یوڤێنتوسی ئیتاڵیا جێدێلێت.

ئەمرۆ پێگەی ” کالچۆ میرکاتۆ ” ی ئیتاڵیا ئاشکاری کرد، بەرپرسانی خانمە پیرەکە گەیشتونەتە رێکەوتن لەگەڵ بەرپرسانی باڤاری بۆ گواستنەوەی بەرگریکاری مەغریبی، بۆیە وەرزی داهاتوو مەهدی جارێکی تر دەگەرێتەوە ئیتاڵیا و ئەمجارەیان لە ریزەکانی ڤێنتوس یاری دەکات، سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە، پێدەچێت بە هۆی ئەو گواستنەوەیە، کۆمانی فەرەنسی بە شێوەی هەمیشەیی لە ریزەکانی باڤاری بمێنێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، مەهدی عەتیە پێش ئەوەی ریزەکانی رۆمای ئیتاڵیا بەرەو بایرن میونشن جێبێلیت، لەلایەن بەرپرسانی یوڤێنتوسەوە کرابووە ئامانج، بەڵام دواجار پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە کرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر