١١ له‌ جوانترین ووته‌کانی کرۆیف

یۆهان کرۆیف

یاریگا-یۆهان کرۆیف ئه‌فسانه‌ی ناوداری هۆڵه‌ندی ماڵئاوایی لێکردین و بووه‌ قوربانییه‌کی نوێی شێرپه‌نجه‌.

کرۆیف به‌وه‌ ناسراوه‌ یه‌کێکه‌ له‌ دارێژه‌ره‌کانی تۆپی پێی مۆدێرن و کاروانێکی سه‌رکه‌وتووی هه‌بووه‌ له‌ هه‌ردوو رووی یاریکردن و راهێنه‌رایه‌تی.

به‌شێک له‌ جوانترین وته‌کانی :

تۆپی پێ یارییه‌کی زۆر ساده‌یه‌ به‌ڵام یاریکردن به‌ ساده‌یی ئه‌سته‌مترین کاره‌ له‌ تۆپی پێ دا

ئه‌سته‌مترین کار به‌رامبه‌ر یانه‌یه‌کی لاواز ئه‌وه‌یه‌ وای لێبکه‌یت تۆپی پێ یه‌کی خراپ ئه‌نجام بدات

ته‌کنیک ئه‌وه‌ نیه‌  ١٠٠٠ جار به‌ قاچێک تۆپ لێ بده‌یته‌وه‌ ، ئه‌وه‌ شتێکه‌ هه‌موو که‌س ده‌یگاتێ.ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش بێت باشتره‌ ببیته‌ یاریزانی سێرک . ته‌کنیک ئه‌وه‌یه‌ به‌ یه‌ک جوڵه‌ و به‌ خێرایی گونجاو تۆپ بخه‌یته‌ به‌ر قاچی  گونجاوی هاو تیمه‌که‌ت

تۆپی پێ یارییه‌کی پڕ هه‌ڵه‌یه‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ ده‌یباته‌وه‌ که‌ که‌مترین هه‌ڵه‌ ده‌کات

ئه‌گه‌ر بمه‌وێت له‌ شتێکت بگه‌یه‌نم ئه‌وا باشتر بۆت روون ده‌که‌مه‌وه‌

ئاست به‌ بێ بردنه‌وه‌  بێ مانایه‌ ، بردنه‌وه‌ش به‌ بێ ئاست  بێزارکه‌ره‌

ئه‌گه‌ر تۆپ لای ئێمه‌ ئه‌بێت ، ئه‌وان هه‌رگیز ناتوانن گۆڵ تۆماربکه‌ن

هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ک ، سوودی خۆی هه‌یه

پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ک بکه‌م ، سه‌ره‌تا هه‌ڵه‌که‌ ناکه‌م !

راستی هه‌رگیز به‌و جۆره‌ نیه‌ که‌ پێشبینی ده‌که‌یت

ئیتاڵییه‌کان ناتوانن لێت ببه‌نه‌وه‌ به‌ڵام ده‌شێت تۆ پێیان بدۆڕێیت

 

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply