هومێلس لە ئینگڵتەراوە کراوەتە ئامانج

0
ماتس هومێڵس

ماتس هومێڵس

یاریگا

ماتس هومێڵس، بەرگریکاری بە توانای ئەڵمانی یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەو وڵاتە لەلایەن بەرپرسانی یانەی چێلسی ئینگڵتەراوە گرنگی بە تواناکانی دەدرێت.

رۆژنامەی ” بیلد “ی وەرزشی ئەڵمانیا ئاشکرای دەکات، وەرزی داهاتوو ئانتۆنیۆ کۆنتێ بریاروایە ببێتە راهێنەری چێلسی، بۆیە داوای لە بەرپرسانی ئەو یانەیە کردووە، لە نێوان هومێڵس و لیۆناردۆ بۆنۆچی بەرگریکاری یانەی یوڤێنتوس یەکێکیان بگوازنەوە ریزەکانیان، بۆ ئەم مەبەستە ئابرامۆڤیچ خاوەنی روسی ئەو یانەیە پرۆژەیەکی بۆ ئەو گواستنەوەیە ئامادە کردووە.

کۆنتێ بە هۆی ئەوەی وەرزی داهاتوو جۆن تێری ریزەکانی چێلسی جێدێڵێت، دەیەوێت شوێن گرەوەیەک بۆ ئەو یاریزانە دەستنیشان بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply