حکومەتی چین ۷٥ ملیۆن یورۆ بۆ یاریزانێک خەرج دەکات

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ

یاریگا
ساڵی رابروو بوو بەرپرسان و سەرۆکی چین، پرۆژەیەکیان ئامادە کرد لە پێناو بەرەو پێش بردنی تۆپی پێ وڵاتەکەیان، بۆیە هاوکاری چەندین یانەی وڵاتەکەیان کردووە بۆ گواستنەوەی ئەستێرەکانی تۆپی پێ.

سەرچاوەکان لە ئیتاڵیا، بە تایبەت رۆژنامەی ” لاریبوبلیکا ” بڵاویکردەوە حکومەتی چین بۆ گواستنەوەی زلاتان ئیراهیمۆڤیچ، ئەستێرەی سویدی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، ئامادەن مووچەیەکی خەیالی پێشکەشی ئەو یاریزانە بکەن، بڕەکەشی ۷٥ ملیۆن یۆرۆیە، هەربۆیە پێشبینی دەکرێت وەرزی داهاتوو ئەو یاریزانەش کۆچ بکاتە چین.

سەرەرای ئەوەی ماوەی رابردوو چەندینجار ئیبرا بە ناراستەوخۆ ئاماژەی بە جێهێشتنی ریزەکانی یانەکەی کردووە، بەڵام بەرپرسانی یانە فەرەنسیەکە ئامادە نین دەستبەرداری گۆلکاری مێژوویی یانەکەیان ببن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر