یانەیەکی روسیا داوای پیلیگرینی دەکات

مانوێل پیلیگرینی

مانوێل پیلیگرینی

یاریگا
مانوێل پیلیگرینی، راهێنەری شیلیایی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا کۆتایی ئەم وەرزە ریزەکانی یانەی شاری مانچێستەر جێدێڵێت و نایەوێت واز لە کارەکەی بێنێت، بۆیە چەند یانەیەک هەوڵی بۆ دەدەن.

رۆژنامەی “سکای سپۆرت”ی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، یەکێک لەو یانانەی کە هەوڵ بۆ بردنی پیلیگرینی دەدات، زێنیت سان پێتێرسبۆرگی روسیایە، بۆیە بەرپرسانی ئەو یانەیە ئامادەن دەت بە گفتوگۆ کردن بکەن لەگەڵ راهێنەرە شیلیایەکە، بەڵام تا ئێستا مانوێل بریاری کۆتایی نەداوە بۆ چوونی روسیا.

لە ماوەی رابردوو راهێنەری پێشووی یانەکانی ریال مەدرید و مالەگای ئیسپانیا، چەندینجار رایگەیاندووە دەیەوێت لەسەر کارەکەی بەردەوام بێت و ئەرکی راهێنەرایەتی یانەیەکی بەهێز بگرێتە ئەستۆ.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply